ئاسیاسێڵ روونکردنەوە لەبارەی رووداوەکەی پێنجوێن دەدات

ئاسیاسێڵ رایدەگەیەنێت شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە بۆردومانەکەی دوێنێی سنووری پێنجوێن بووە قوربانی کارمەندی کۆمپانیاکە بووە.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ” دوێنێ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان نزیك ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی كرد كە سێ كەسی تێدابوو، بە شۆفێرەكەوە كە فەرمانبەری ئاسیاسێڵ بوو لە پارێزگای موسڵ”.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، “شۆفێرەکە ناوی (حەسەن ئەحمەد كەشمولە)یەو عەرەبی موسڵاوییە، هاتبوو سەردانی كچەكەی بكات لە سنووری باشماخ كە خوێندكارە لە كۆلێجی پزیشكی شاری سنە و بیهێنێتەوە بۆ موسڵ، دوو كەسەكەی تریان باوك و كچێك بوون بەناوی (زیاد مستەفا خدر) و كچەكەی لە دایكبووی 2006 بوو دانیشتووی رەشیدیەی موسڵە بۆ هەمان مەبەستی حەسەن كەشمولە كە دراوسێیان بوو وە بۆ هێنانەوەی كچەكەیان بۆ موسڵ چووبوونە ئەو سنوورە”.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەی ئاسیاسێڵدا هاتووە، ” ئەمانە هەموویان بەهۆی باری نا هێمنی لە موسڵدا هاتبوونە دهۆك، هەمووشیان عەرەبی موسڵن، بەداخەوە ئەم هێرشە كۆتایی بە ژیانیان هێنا”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گەرماوە پۆلیسێك لە داقوق گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی هێلكە زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share