بە تۆمەتی ساختەکردنی گرێبەستی یەکەی نیشتەجێبوون کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە رەگەز عەرەبی راگەیاند کە هەستاوە بە ساختەکردنی گرێبەستی یەکەی نیشتەجێبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی یەکەی نیشتەجێبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، ع، ر لە دایكبووی 1970) پێنج سكاڵای لەسەرە، پێشینەی هەمان تاوانیشی هەیە و لە رابردوودا لەسەر هەمان تاوان دەستگیرلراوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتیان شکاند

بابەتی دواتر

دوای 13 ساڵ چاوەڕوانی بولگاریا و رۆمانیا چوونە ناوچەی شنگنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵكەوە و ناچم كێشە بۆ ژیانی خەڵك دروستبكەم

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام دەست لەكاركێشانەوەی ناكاتە ئەوەی…
Total
0
Share