کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتیان شکاند

دوای ئەوەی دوێنێ شەممە مووچەکانیان وەرگرت، ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتیان شکاند.

بەختیار محەمەد لێپرسراوی راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بایکۆتیان شکاندووە، لە ئێستادا دەوام لە فەرمانگەکەمان ئاساییە و مامەڵەی هاوڵاتییان راییدەکەین.

زیاتر لە هەفتەیەک بوو بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی مووچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بایکۆتی دەوامیان کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە قیرتاوکردنی بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.…
Total
0
Share