لە بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای چارەسەری بەپەلەی كێشەی مووچە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد ئاشكرابوو

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە راشكاوی و بە توندی لەبارەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دواكەوتنی، بژێویی ژیانی خەڵك و شایستەداراییەكانی هەرێم قسەیكردووە و بۆچوونەكانی بۆ چارەسەركردنی ریشەیی ئەم پرسە خستۆتەڕوو، بە روونی رووی دەمی كردوویتە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە و داوایكردووە با گفتوگۆی روون و جددی بكەین لەسەر كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، بزانین هۆكاری سەرەكی ئەم كێشەیە چییە، چونكە نابێت چیتر مووچە و ژیانی خەڵكی كوردستان تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت، چونكە بەپێی دەستوور دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مافیان پارێزراوبێت و لەیەككاتدا مووچە بە یەكسانی دابەشبكرێت و هاوڵاتییانمان بێبەش نەكرێن لە شایستەكانیان.

بەپێی زانیارییە بەردەستەكان هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ رایگەیاندووە، چیتر مایەی قبووڵ نییە بە پاساوی جیاجیا و سیاسییەوە، مووچە دوابخرێت و دەستبخرێتە قووتی خەڵكەكەمانەوە و دەبێت لە یەككاتدا مووچە دابەشبكرێت و ئەم كێشەیە بە تەواوەتی نەهێڵین و راستگۆبین لەگەڵ خەڵكی خۆمان و خەڵكەكەمان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم پەیامەی بە نێردە و نوێنەری وڵات و سەركردە سیاسییەكانی عێراق داوە تا چیتر ئەم پرسە بە سیاسی نەكرێت و خەڵكی كورستان نەكرێنە قوربانی بۆ ئەوەش داوای باپەندبوونی بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییەوە كردووە تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە ویستی خەڵك و سەقامگیری لە وڵاتدا چارەسەربكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: کارەبا لە رێگای غازی خۆمانەوە بەرهەمدەهێندرێت و نابێت بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتییان بدرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارەبا لە رێگای غازی خۆمان (هەرێمی کوردستان)ەوە بەرهەمدەهێندرێت، هەربۆیە نابێت بە نرخی…
زیاتر ببینە

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد. بەپێی نووسراوێكی…
Total
0
Share