دوای 13 ساڵ چاوەڕوانی بولگاریا و رۆمانیا چوونە ناوچەی شنگنەوە

وڵاتانی بولگاریا و رۆمانیا بەشێوەیەکی رەسمی چوونە ناوچەی شنگنەوە دوای چاوەڕوانی بۆ ماوەی 13 ساڵ.

چوونە ناو ناوچەی شنگن بۆ ئەو دوو وڵاتە، ئازادی گەشت و رۆشتنی ئاسمانی و دەریایی بۆ هاوڵاتییانی دابیندەکات بەبێ پشکنین لەنێو وڵاتانی شنگندا، بەڵام بۆ سنووری وشکانی بابەتەکە جیاواز دەبێت و داخراو دەبێت لە کاتی ئێستادا.

خاڵەکانی پشکنین تا ئێستا لەسەر رێگاکان دەمێننەوە بەهۆی ئەو ڤیتۆیەی کە نەمسا لەسەر ئەم هەنگاوە دایناوە، کە تاکە وڵاتی ناو یەکێتی ئەوروپایە کە لە ترسی لێشاوی پەنابەران بۆ ناو خاکەکەی دژایەتی کرد.

سەرەڕای ئەو بەشدارییە بەشەکییە کە سنووردارە بە فڕۆکەخانە و بەندەرە ئاوییەکان، هەنگاوەکە گرنگییەکی زۆری هەیە.

ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ئەم هەنگاوە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ هەردوو وڵات” پێکدەهێنێت و ئەمە ساتێکی مێژووییە بۆ ناوچەی شنگن، گەورەترین ژینگەی بازرگانیی ئازادە لە جیهاندا. ئێمە پێکەوە ئەوروپایەکی بەهێزتر و یەکگرتووتر بۆ هەموو هاوڵاتیانمان بنیات دەنێین”.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی ساختەکردنی گرێبەستی یەکەی نیشتەجێبوون کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

وردەکاریی رووداوی گیانلەدەستدانی ژنێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share