شاندێکی ڕوسی و بەرپرسانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە

photo: archive

ئەمڕۆ 28ی ئاب، شاندێکی ڕوسی بە چەند هێلیکۆپتەرێک لە بنکەیەکی سەربازی لە کۆبانێ نیشتوونەتەوە و لە بینای ڕادیۆی کۆبانێ لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو شاندە ڕووسە لە کۆبانێ لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەست بە سنوور و پەیوەندیی ڕۆژئاوای كوردستان و حکومەتی دیمەشق قسەیان کردووە.

کۆبوونەوەی شاندە ڕوسییەکە و بەرپرسانی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوا ڕوسیای بەوە تۆمەتبارکردبوو کە بێدەنگە بەرامبەر شکاندنی ئەو ڕێککەوتنەی چەند ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ تورکیا كردبوویان بۆ ڕاگرتنی شەڕ.

خۆسەر لە پەیامەکەدا داوای لە جیهان، ڕوسیا و ئەمریکا کردبوو ئاگاداری ئەو ڕێککەوتنە بن کە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا و ڕوسیادا کراوە، سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژئاوا، چونکە تورکیا ڕۆژانە هێرشەکانی بەردەوامی پێدەدات و بەردەوام فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەنێرێتە سەر ڕۆژئاوا و بۆردومان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: رێککەوتنی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی نەبووە.…
Total
0
Share