نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کیلۆواتی سیتییەکان نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریکرد کە بریتییە لە 400 دینار بۆهەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کیلۆواتی سیتیەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریکرد”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی سیتییەکان ئامادەیبوون بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک بریتیە لە 400 دینار”.
باسیلەوەش کرد، “پێویستە سەرجەم کۆمەڵگا نیشتەجێبووەکان (سیتیەکان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف رێنماییەکانی تایبەت بە لەجێدانانی بۆ حەجی ئەمساڵ بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپیکەوتنی مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share