ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتی پاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان لەو خۆڵ و خاشاکەی لەسەر ئاوەکە کۆبووەتەوە دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەمان کە لە کۆتاییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکە، دەستدەکەین بە پاککردنەوەی ئەو ئەو پاشەڕۆ پلاستیکی و تەپەدۆرانەی لە ناوچەکانی دەوروبەر و ناوچە گەشتیارییەکانەوە دێنە ناو دەریاچەکە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو لە پشت بەنداوەکە کۆدەبێتەوە.