لەسەر رێگای دوکان-سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا

بارهەڵگرێک لەسەر رێگای دوکان-سلێمانی کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە 15 ئۆتۆمبێلدا و زیانی بە بازگەی دوکان گەیاندووە.

رائید کۆسرەت عەبدوڵا، ئەفسەر لە هاتوچۆی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”بارهەڵگڕێک لە جۆری فلات کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و سەرەتا خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلدا و دواتریش زیانی بە 13 ئۆتۆمبێل گەیاندووە و بەهۆیەوە 18 کەس برینداربوون”.

دەشڵێت، ”بارگەڵگرەکە بە ئاڕاستەی بازگەی دوکان هاتبوو و زیان بە بازگەکەش گەیاندووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share