وتەبێژی یەکێتی: لیستمان ئامادەیە و پێوستمان بە درێژکردنەوەی وادەکە نەبووە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی لە رۆژی 22ی ئازارەوە ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی و پێویستی بە درێژکردنەوەی وادەکە نەبووە.

وتەبێژەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنێکی سیاسی داوای درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی کردووە و وتیشی، “پێم وانییە ئەو درێژکردنەوەیە هیچ کێشەیەک دروست بکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.”

سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەی بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانەوە باسی لەوەکرد، بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری زۆر باش بوون و کارئاسانی باش دەکرێت بۆ هاوڵاتییان و تیمی یەکێتی رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە دەرکردنی ئەو بڕیارانەدا.

 

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی پاککردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار لەبارەی مووچەوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share