ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی میسر لە کۆبوونەوەیەکدا رەشنووسی بودجەی ساڵی دارایی 2024 – 2025ی پەسەندکرد و بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
محەمەد مەعیت، وەزیری دارایی میسر لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی خستەڕوو، “یەکشەممەی داهاتوو رەشنووسی بودجەی گشتیی حکومەت دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، کە بریتییە لە بودجەی گشتیی دەزگای کارگێڕی دەوڵەت و هەموو دامەزراوە ئابوورییەکان، هاوکات کۆی خەرجییە گشتییەکانی حکومەت دەگاتە 6.4 تریلیۆن جونەی میسری و داهاتەکانیشی 5.05 تریلیۆن”.
جەختیلەوەش کردووەتەوە، “لەم بودجەیەدا حکومەت ئامانجی بەدەستهێنانی زیادەیەکە کە زیاتر بێت لە 3.5٪ی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی کۆی کورتهێنان بۆ 6٪ لەگەڵ دانانی ستراتیژێکی نوێ کە بریتییە لە دانانی سەقفێکی یاسایی بۆ قەرزی حکومی”.