مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من رادەگەیەنن

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مامۆستایانی ناڕازی داوادەكەن بە نیشتمانیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت و دەشڵێن، “بە هیچ جۆرێك قبووڵی ناكەین هەژماری من كاری پێبكرێت و هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی واژوو دژی ئەو پڕۆژەیە دەستپێدەكەین”.

داواشیانكرد، سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق كار بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بكەن و مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دابەشبكرێت.

مامۆستایانی نارازی دەشڵێن، ” مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوو نەدراوە و سێ مانگی ئەمساڵیش تەنها یەك مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دراوە بۆیە داوا دەكەین بە  بانکیکردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەوە بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share