كەشتییەكی ئیسرائیل هێرشی كرایەسەر

كەشتی (هایبریۆن رای) كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیایەكی ئیسرائیل

كەشتی (هایبریۆن رای)ی بازرگانی كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیایەكی ئیسرائیل، لە دەریای عەرەب هێرشی كرایەسەر.

ئاژانسەكانی هەواڵ ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ كەشتییەكی ئیسرائیلی لە دەریای عەرەب كراوەتە ئامانج و زیانی كەمی بەركەوتووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

سەرچاوە ئەمنییە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایانكردووە، پێدەچێت وەڵامدانەوەی ئێران بێت بۆ ئەو هێرشەی كرایەسەر وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز، هێرشەكەشیان بە سنووردار ناوبرد.

ئەمە دووەم جارە كەشتی هەمان كۆمپانیای ئیسرائیلی ڕوبەڕووی هێرش دەبێتەوە.

ڕۆژی یەكشەممە ڕوداوێك لە وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز-ی نزیك لە تاران ڕویدا، سەرەتا لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە وەك ڕوداوێكی ئاسایی ئاماژەی پێدرا، بەڵام دواتر بە هێرشێكی دەرەكی ناوبراو و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تۆمەتباركرا.

بەمدواییە “جەنگی كەشتی” لەنێوان ئێران و ئیسرائیل-دا سەریهەڵداوە، كۆماندۆی ئیسرائیل لەماوەی ڕابردوودا كەشتییەكی سەر بە سوپای پاسدارانی لە نزیك ئاوەكانی ڕۆژئاوای یەمەن كردە ئامانج، لای خۆیەوە ئێران-یش ناوبەناو هێرش بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكانی لایەنی بەرامبەری ئەنجامدەدات.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

گۆڕانی ئاووهەوا و بەنداوەكان هەڕەشە لە زۆنگاوەكانی عێراق دەكەن

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share