بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تا دوای نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمەباران دەبێت و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی بارانبارین دەکات لە سبەینێدا و دەشڵێت، “بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ و سبەینێدا.”

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆ لەناوچەکانی باکووری هەرێم و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا دەبارێت و لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بە رێژەی 2 بۆ 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە، بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەبارێت، پاشان کەش لەکاتەکانی شەودا سەقامگیر دەبێتەوە و لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژ چوارشەممە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا ئەوەش هاتووە، لە رۆژی سێشەممەدا خێرایی با لە نێوان 15 بۆ 20 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا دەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان ئەگەری کەمێک چالاکبوونی هەیە بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی نیوەڕۆدا و پلەی گەرمی نزمبوونەوەیەکی دیکەی 2 بۆ 3 پلەیی بە تایبەت لەناوچەکانی بادینان و ناوچە شاخاویەکاندا تۆماردەکات.

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی

بابەتی دواتر

بایكۆتی دەوام بەشێك لە خوێندنگەكانیشی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share