غەریب ئەحمەد: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كێشەی مووچە چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق سوورن لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە و دەشڵێت، ” بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كێشەی دواكەوتنی مووچە چارەسەردەكات”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەكو ئێستا حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی دەبێت بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە بێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، ” بەجێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە كێشەی دواكەوتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیکەری ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم پەسەندکرا

جێگری سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد تایبەت بە ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم و تیایدا پەیکەری ئەنجومەنەکە پەسەندکرا.…
Total
0
Share