بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 147 هەزار و 450 دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 148 هەزار و 200 دیناری عێراقی بوو.

هەر دوێنێ، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی سەقامگیری ئابوری و سەرکەتوبوونی سیاسەتی دارایی عێراقەوە، بەهای دۆلار دابەزیوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح وتیشی، “بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراقدا، 111 ملیار دۆلار یەدەگی دارایی عێراقە و پشتیوانی لە کەرتی تایبەت و پارەدارکردنی بازرگانیی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”. کوێستان…
Total
0
Share