بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، سبەی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتردەبن بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتردەبن بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30

سلێمانی: 29

دهۆك : 30

زاخۆ : 32

هەڵەبجە : 31

كەركوك: 34

سۆران : 29

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان : 35

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییانه‌دا بكرێت، كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌…
Total
0
Share