محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، ، حکومەتەکەی ئەرکی لە دابینکردنی بودجەی هەڵبژاردن و هاندان و هاوکاری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی جێبەجێکردووە و گرنگە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنی یەکێتی چەند داواکارییەکیان خستە بەردەمی سودانی لەوانەش، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان و دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر و گواستنەوەی مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵێ و داننان بە زانکۆی گەرمیان و چەرمۆ و راپەرین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵەوە و ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خانەقین و خورماتوو، هەروەها پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ و دامەزراندنی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە و گرنگیدان بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی تاوانی ئەنفال، ناوبراویش بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان فراکسیۆنی یەکێتی و نووسینگەی سەرۆک وەزیران بەپەلە پێکبهێنرێت بۆ جیاکردنەوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکان، کە بەشێوەی نوسراوی رەسمی ئاڕاستەکراون.

بابەتی پێشتر

سودانی پرسی هەژماری بانكیی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلادەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زارا موحەمەدی ئازادکرا

شەوی رابردوو زارا موحەمەدی ئەو مامۆستا کوردەی بە پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزادرابوو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە…
Total
0
Share