زارا موحەمەدی ئازادکرا

شەوی رابردوو زارا موحەمەدی ئەو مامۆستا کوردەی بە پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزادرابوو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ئازادکرا.

زارا موحەمەدی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، “ئێوارەی رۆژی هەینی بەبێ ئاگارکردنەوەی خۆم و خێزان و پارێزەرەکەم بە شێوەیەکی زۆر بەپەلە لە زیندان ئازادکرام”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “من پێشتر لە رێگەی پارێزەکەمەوە داوامکردبوو کە داوای ئازادبوون ناکەم و ئەو داوایەشم قبوڵ نییە، چۆن پێشتر زیندانیکردم بە بڕیاری خۆم نەبوو، ئازادکردنیشم بە هەمان شێوە بوو”.

زارا موحەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی لەمانگی ئایاری 2019 دوای هێرشی ‏هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر و دواتر بە ‏دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتی ئازادکرا.‏

موحەمەدی لە مانگی تەمموزی 2020 لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە، بە ‏تۆمەتی پێکهێنانی گروپ لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای 10 ساڵ بەندکرانی ‏بەسەردا سەپێنرا، دوای دروستبوونی ناڕەزایەتییەكی زۆر لەبارەی حكومەكەی دادگای پێداچوونەوەی سنە سزاكەی بۆ پێنج ساڵ کەمکردەوە.‏

زارا تەمەن 30 ساڵ و لەدایکبووی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای ‏سنەیە و بڕوانامەی کارناسیی باڵای جیۆپۆلەتیكی لە زانکۆی “بیرجەند” وەرگرتووە.‏

ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە کە لە گوندەکانی دەوروبەری سنە و ناو ‏شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە.‏
‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، کاری نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شوان-چەمچەماڵ خرایە ماستەرپلانی کەرکوکەوە. د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

سۆزان مەنسوڕ: هەوڵدەدرێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە. سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share