لە سلێمانی یادی رۆژی جیهانیی شانۆ دەکرێتەوە

لە رۆژی جیهانیی شانۆدا لە سلێمانی چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی هونەری شانۆ-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بە دروشمی (با دەرگای شانۆكان كراوەبن ، زۆر لەئاهەكان هەن بێ لانەن) مەراسیمی رۆژی جیهانیی شانۆ بەرز رادەگرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانیدا هاتووە، بڕیارە لە رۆژانی 27- 28 ی ئازاری2024  لە هۆڵی رۆشنبیری، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ، مەراسیمەكە دەستپێبكات، لە رۆژی یەكەمدا، خەڵات و رێزلێنان پێشکەشی سێ شانۆكاری بەئەزموون دەکرێت و چەند بڕگەیەكی دیکەی هونەری پێشكەشدەكرێن.

باس لەوەش دەکات، دواتر کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ هەمان رۆژ، لە هۆڵی چێوار لە تەلاری هونەر نمایشی شانۆیی (رووتبوونەوە) لە دەرهێنانی (گۆران محەمەد) نمایشدەكرێت، لە رۆژی دووەمی یادەكەدا، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 28/3/2024، دوو سیمیناری تایبەت لەبارەی شانۆوە پێشکەشدەکرێن.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: سیستمی پادشایەتیی بەریتانیا بە دۆخێكی نائاساییدا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share