بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە فرسەت سۆفی ڕەوانەی تورکیا کرا

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر
زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا فرسەت سۆفی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کاتژمێر 2 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ڕەوانەی تورکیا کراوە و خراوەتە ژێر چاودیڕی پزیشکییەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردوو نوسینگەی پاریزگاری هەولێر ئاشکرایکرد فرسەت سۆفی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا…
زیاتر ببینە

روانگەی ئابوریی عێراق: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

روانگەی ئابوریی عێراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلارە و بە هەناردەنەکردنی، ساڵانە…
Total
0
Share