لە سلێمانی باندێکی دزینی مۆبایل دەستگیرکرا

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزینی مۆبایل رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان ، دوای لێكۆڵينەوە و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەر توانیان باندێکی سێ کەسی دەستگیربکەن، کە هەستابوون بە دزیکردن لە پێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، شەوی 18ی شوباتی 2024 لەگەڕەکی بەختيارى، دزی لە یەکێک لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن کرا، بە بڕی پێنج مليۆن و 500 هەزار دینار لەگەڵ 25   مۆبایلی جۆرى ئايفۆنی گرانبەها، توانرا بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش 22ی شوباتی 2024 تۆمەتبارانى رووداوەكە دەستگيربكرێن.

لە ئيستادا تۆمەتباران بەماددەی 443 بە بڕيارى دادوەر راگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: رۆژانی جەژنی نەورۆز هاتوچۆی گەشتیاری ئاساییە

بابەتی دواتر

مانگی رابردوو 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایكبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر بڵاوكردەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “لەم رۆژانەدا هەواڵێک…
Total
0
Share