لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

رووداوێکی هاتوچۆ لە سەنتەری شاری ئاکرێ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر (4:00) ی دواینیوەڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە سەنتەری قەزای ئاکرێ نزیک پارکی ئاکرێ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی شۆفرلێت ئەڤیۆ و شۆفرلێت ئۆپترا روویداوە و جگە لە زیانە گیانییەکان زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاكان جبوری-یە لە پۆستەكەیدا

سەركردایەتیی كەركوكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییەی پاڵپشت و بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاکان جبوری-یە لە پۆستەکەی دا. سەرکردایەتیی…
Total
0
Share