نوێترین زانیاری لەبارەی بکوژی ناسکە قادر ئاشکرادەکرێت

لە دوای نزیکەی مانگێک لە کوژرانی ناسکە قادر، زاوایەکیان وەک تۆمەتباری رووداوەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دوای ئەوەی لە لایەن ئاسایشی راپەڕینەوە چەند کەسێک لە کەسوکارەکەی ناسکە قادر دەستگیرکران، یەکێکیان بە ناوی (خ،ر)، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەبەردەم دادوەر رایگەیاندووە کە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکە زاوای هاوسەرەکەی ناسکە بووە، لەبەردەم دادوەر تەنها دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام هۆکارەکەی ئاشکرانەکردووە، تەنانەت کەسوکارەکەشیان نازانن ئەو تاوانەی بۆ ئەنجامداوە”.

ئاشکراشی کرد، “هەرچەندە کەسە نزیکەکانی دیکەی ناسکە، بێتاوانی خۆیان راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا ئازادنەکراون”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، “بکوژی ناسکە قادر پیرۆت ئاشکراکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوام دەبێت”.

ناسکە قادر پیرۆت تەمەن 47 ساڵ لە رێکەوتی 13 ی 11ی 2022 دیارنەمابوو و دواتر لە رێکەوتی 24 ی 11 لە ناو کێڵگەیەکی نزیک بەنداوی دوکان تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا چەند کەسێک لەسەر دۆسیەکەی دەستگیربکرێن.

 

بابەتی پێشتر

بەکتریایەکی ترسناک دوای کوشتنی چەند منداڵێک شێوەی لێوەکانی پیاوێک تێکدەدات و پەلەکانی دەبڕێتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی لێچوونی غازەوە دوو شوێن لە سلێمانی داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share