مانگی رابردوو 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایكبوون

مانگی رابردوو، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاریی سلێمانی، 508 منداڵی کوڕ و 435  منداڵی کچ لەدایکبوون.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو  لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری 2 هەزار و 499 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 504 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، مانگی رابردوو 943 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەدایكبوون، 508 یان كوڕ بوون و 435 منداڵیان كچ بوون، لەو ژمارەیە 524 منداڵیان بەشێوەی سرووشتی و ئەوانی دیکە لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، باس لەوەشدەکات، لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری 195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 21 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە و 99 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 648 سۆنەریش گیراوە.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی باندێکی دزینی مۆبایل دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share