شێروان شێروانی دوای بڕیاری دادگا: من نەشكاوم

ئەمڕۆ دووەم دادگاییكردنی شێروان شێروانی بەڕێوەچوو، كامەران عوسمان كە چالاكوانێكی شاری هەولێرە رایگەیاند، “دوای خوێندنەوەی سزاكەی، شێروان شێروانی بە دادوەر و داواكاری گشتی و هەموو ئەوانەی لەوێ بوون وتی، “من نەشكاوم ئەوە ئێوەن لە بەرامبەر وزە و ئیرادەی مندا شكاون و لە پەلەقاژێدان و ساختەكار من نیم، ساختەكار ئێوەن كە بە هەڵبژاردنی ساختە و پارە و دەسەڵاتی ساختە لە حكومدا ماون”.

لە دوای سێ كاتژمێر و نیو لە دادگاییكردن، دادوەر بە پێی ماددەی 295 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاریدا بە سزادانی شێروان شێروانی بە زیندانیكردن بۆ ماوەی 2 ساڵ و شەش مانگ و بە پێی ماددەی 298 لە یاسای سزادانی عێراقی، زیندانیكردنی بۆ ماوەی یەك ساڵ و شەش مانگ. كە بە كۆی گشتی دەكاتە 4 ساڵ زیندانیكردن.

جێی ئاماژە بۆ كردنە ماوەی سێ ساڵە رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان، لە رێگەی بەكارهێنانی یاسا و دادگا لە دژیان بە ئامانجگیراون، بە تایبەتی شێروان شێروانی كە سەرباری هەبوونی لێخۆشبوونی تایبەتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆی لەئێستادا حوكمەكەی درێژكراوەتەوە.

بڕیاربوو كە لە 9ی 9ی 2023دا شێروان شێروانی ئازادبكرێت، بەڵام بە بەپێی بڕیاری ئەمڕۆی دادگا، ناوبراو بۆ ماوەی 4 ساڵی تر لە زینداندا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی راگەیاند. لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: پێویستە یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە هەرێم دەربکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان چەند زانیارییەکی خستەڕوو و رایگەیاند “تاوەکو ئێستا تاقیگەیەکی تایبەتمان نییە…
Total
0
Share