هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا زانیاریی نوێی لەبارەی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەرۆدگان بۆ عێراق ئاشکراکرد.
هاکان فیدان رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت پێش سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق هەندێک رێکەوتنی نێوان هەردوو وڵات جێبەجێبکرێن و چەند رێکەوتنێکی دیکە دابڕێژرێنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکراونەتەوە، رێکەوتنەکانی عێراق و تورکیا تەنها لایەنی ئەمنیی ناگرنەوە، بەڵکو پرسەکانی وزە و ئاو و کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی خاڵە سنوورییەکان و چەند پرسێکی دیکەی هەرێمایەتیی لەخۆیان دەگرن.
بە وتەی هاکان فیدان، لەگەڵ سەردانەکەی ئەردۆگان رێکەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات واژۆدەکرێت.