چین سەرکەوتووبوو لە چاندنی جگەری بەراز بۆ مرۆڤ

چین سەرکەوتنی لە چاندنی جگەری بەراز بۆ مرۆڤ راگەیاند کە بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا کە مێشکی مردبوو.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، ئەو نەشتەرگەرییەی ئەنجامدراوە پێکهاتووە لە تێکەڵکردنی جگەری نەخۆشەکە بە جگەری بەرازەکە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی جگەری بەراز بە شێوەیەکی تەواوەتی ناتوانێت شوێنی جگەری مرۆڤ بگرێتەوە.

بە وتەی زانایانی چین تا 96 کاتژمێر دوای نەشتەرگەرییە چاودێری نەخۆشەکە کراوە هیچ ئاماژەیەکی رەتکردنەوەی نەبووە، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەیە.

لە ئێستادا 400 ملیۆن هاوڵاتیی چینی تووشی نەخۆشی جگەر دەبن، سەرکەوتنی ئەم نەشتەرگەرییە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لەو نەخۆشانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
زیاتر ببینە

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین. د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share