كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی دۆخی بەغدادەوە بڵاودەكاتەوە

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق

لەبارەی دەستگیركردنی سەركردەكەی حەشدی شەعبی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و لەسەر سكاڵا دەستگیركراوە و دەشڵێت، لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، هێزێكی ئەمنیی تایبەتی عێراقی بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەیانی ئەمڕۆ ئەركی دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتبارانیان ئەنجامداوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و لەسەر بنەمای ئەو سكاڵایەی لەسەریەتی.

دەشڵێت، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە، كە لە فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان و هەواڵگریی ناوخۆ و هەواڵگریی سەربازی و ئاسایشی نیشتیمانی و ئاسایشی حەشدی شەعبی پێكدێت، بۆ لێكۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی ڕوبەڕووی كراوەتەوە و تۆمەتبار لەئێستادا لەژێر دەستی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكاندا تا كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوەكان.

ڕاگەیەنراوەكەی كازمی پێچەوانەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقییەكانە كە بڵاویانكردەوە سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئازادكراوە.

دەربارەی كۆبوونەوەی چەكدارانی حەشدی شەعبیش لە نزیك ناوچەی سەوز، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەڵێت، ئەو دیاردە چەكدارییەی لەلایەن ژمارەیە لە گروپە چەكدارەكانەوە ئەنجامدرا پێشێلكردنێكی مەترسیداری دەستوری عێراق و یاسا بەركارەكانە، “داوامانكردووە لێكۆڵینەوەی بەپەلە بەپێی یاسا لەو جموجوڵانە بكرێت”.

ئەمڕۆ بەهۆی دەستگیرکردنی قاسم موسڵح سەرکردەی حەشدی شەعبی، ناکۆکی لە نێوان دەستەی حەشد و سەرۆک وەزیرانی عێراق دروستبوو و بەو هۆیەشەوە ناوچەی سەوز لە بەغداد داخرا، ئەمەش دوای ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە شەقامەكانی بەغداد گردبونەوە و داوای ئازادكردنی قاسم موسڵح یان دەكرد.

سەركردەكەی حەشد، “تۆمەتبارە بە هێرشەكانی سەر بنكەی عەین ئەسەد و تیرۆرکردنی هەردوو چالاکوان فاهم تائی و ئیهاب وەزنی، لەگەڵ تۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی”.

بابەتی پێشتر

وەزیری كۆچ لەبارەی گەڕاندنەوەی خێزانەكانی كەمپی هۆل دڵنیایی دەدات

بابەتی دواتر

ئاوی گلدراوە كەمیكردووە.. 16 بەنداو لە هەرێم بە تەواونەكراوی جێهێڵدراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئازادكرا”

سەركردەكەی حەشدی شەعبی كە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە كوشتنی ژمارەیەك لە چالاكوانان دەستبەسەركرابوو، ئازادكرا، وەك ئەوەی میدیایەكی عێراقی بڵاویكردوەتەوە.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share