لە کۆی 100 پیسترین شارەکانی جیهان 83 یان لە هندستانن

بەپێی نوێترین راپۆرت لەنێوان پیسترین شارەکانی جیهان لەرووی ئاو و هەواوە، زۆرینەیان دەکەونە وڵاتی هندستان، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ئاو و هەوای ئەو وڵاتە 10 هێندەی وڵاتانی دیکە پیسە.

بەپێی راپۆرتێک کە پێگەی IQAir بڵاویکردووەتەوە، لە کۆی 100 پیسترین شاری جیهان 83 یان دەکەونە وڵاتی هندستان.

راپۆرتەکە لەسەر بنەمای چاودێریکردنی داتاکانی 30 هەزار بنکەی چاودێری ئاو و هەوا لە 134 وڵاتی جیهان نووسراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە شاری بیگۆسارای هندستان رێژەی ماددە مەترسیدارەکانی ناو هەوای 23 هێندەی ئەو رێژەیەیە کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بۆ پیسبوونی ئاو و هەوا دیاریکردووە، هاوکات بە گشتیی 1.3 ملیار هاوڵاتیی وڵاتەکە هەوای پیس هەڵدەمژن.

توێژەرانی دەزگاکە ئاشکرایدەکەن، بە گشتییی حەوت هەزار و 812 شار لە 134 وڵاتی جیهان رێژەی تەنۆچکە ژەهراوییەکانی ناو هەوایان لەو رێژەیە زیاترە کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دیاریکردووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، ئاو و هەوای وڵاتانی باشووری ئاسیا جێگەی نیگەرانییە وەک وڵاتانی هندستان و پاکستان و بەنگلادیش و تاجیکستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە. دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم…
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار دوو باخچەی بە چیمەن سەوزکرد و چەند درەختێکی لە بلواری شەقامی شۆڕش چاند

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، باخچەی بێدار لەگەڕەکی سەرکەوتن بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەڕووبەری 4000 مەتر چیمەنرێژکرا و…
Total
0
Share