بە دروشمی “شەرمەزاربە ئەردۆغان” پزیشکان لەسەرتاسەری تورکیا مانیانگرت

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەرجەم پزیشکان و ئەوانەی لە کەرتی تەندروستیی تورکیا کاردەکەن مانگرتنیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند، مانگرتنەکە دوێنێ دووشەممە 14ی ئازار کە ڕۆژی پزیشکانی تورکیایە دەستیپێکرد و تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆش بەردەوامبوو، داواکاری پزیسکان باشکردنی مووچە و باری داراییان بوو.

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەسەرتاسەری 81 پارێزگای تورکیا مانگرتنیان لەکار ڕاگەیاند و ماوەی دوو ڕۆژ لەسەر شەقامەکان مانەوە، لەناویاندا گەورە شارەکانی وەک ئیستانبول، ئەنقەرەی پایتەخت، مێرسین و دیاربەکر، لەسەر لافیتەکانیان دروشمی “شەرمەزاربە ئەردۆغان” نوسرابوو، ئەمەش لەوەڵامی لێدوانێکی ئەرۆغان لەڕۆژی تایبەت بە پزیشکاندا و بە پزیشکان دەڵێت، “ئەگەر دەتانەوێت وڵات بەجێبهێڵن و بڕۆنە دەرەوەی وڵات بڕۆن، ئێمە پزیشکی دیکە دادەنێین لەشوێنی ئەوانەی دەڕۆن”، هەرچەندە ئێوارە ڕۆژی دووشەممە لەو لێدوانەی پاشگەزبووەوە بەڵام مانگرتنەکە بەردەوامبوو.

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ڕەخنەی ئەوەیان لە دەسەڵات گرت، لەگەڵئەوەی ئەردۆغان بڕیاریدا کە بەچەند هەنگاوێک چارەسەری کێسەی کەرتی تەندروستی و داواکاریی پزیشکان بکات بەڵام هیچ هەنگاوێکی کردەیی لەوبارەیەوە نەنراوە.

پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەگشتی لەسەرتاسەری تورکیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیانگرت لەکارکردن، لەگەڵئەوەشدا بەشی فریاکەوتنی خێرا، نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە و کۆرۆنا لە کارکردن بەردەوامبوون، ئەم جۆرە مانگرتنە سەرتاسەرییەی پزیشکان دووەم جاریەتی لەمساڵدا.

پزیشکان داوادەکەن مووچەکانیان بەڕێژەی 150% زیادبکرێت، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە بە ئاستێکی بەرز و لە مانگی کانونی دووەمدا گەیشتە 54.4%، هەروەها بەهای لیرە بەڕێژەیەکی زۆر دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسـ.ـرائیل کاتی ئازادکردنی بارمتەکانی ئاشکراکرد

وتەبێژی حکومەتی ئیسـ.ـرائیل، رایگەیاند، سبەینێ پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێدەکات. دەیڤید مینسەری، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان…
Total
0
Share