سەربەست ئامێدی: کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کشانەوەی لایەنێک هەڵبژاردن دواناخات و بەشدارینەکردنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری پارتی بکرێت.

سەربەست ئامێدی، سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “کۆدەنگی بۆ کشانەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروست نابێت و پێموایە هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت”.

دەشڵێت، “بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت و پێشتر ئەزموونی لەو شێوەیە لە عێراق هەبووە و هەڵبژاردنیش کراوە و سەرکەوتووبووە”.

سەبارەت بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە، سەربەست ئامێدی دەڵێت، “هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشتر ئەو کۆمسیۆنە بەڕێوەیبردووە و تەنها هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی بەڕێوەنەبردووە”.

بابەتی پێشتر

جومانە غەلای: ناچارین هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەببەین

بابەتی دواتر

دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی "دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت" قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share