دارا سێکانیانی: عەقڵییەتی “دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان بۆ کەس نەبێت” قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، دروستکردنی لەمپەڕ لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان قەوارەی هەرێمی رووبەڕووی مەترسی گەورە دەکاتەوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، “دروستکردنی هەر لەمپەڕێک لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، قەوارەی هەرێم رووبەڕووی مەترسی گەورە دەکاتەوە و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کە بەرهەمی قوربانی دەیان ساڵەی گەلەکەمانە رووبەڕووی ئایندەیەکی نەخوازراو دەکاتەوە”.

دەشڵێت، “ئەو عەقڵییەتەی کە بەو شێوەیە بیر دەکاتەوە، یان دەبێت کوردستان بۆ من بێت یان نابێت بۆ کەس بێت، چۆن لە رابردوودا نەهامەتی گەوەری بەسەر خاک و خەڵک و وڵاتدا هێنا، لە داهاتووشدا قەیرانی گەورەتر دەخوڵقێنێت”.

بابەتی پێشتر

سەربەست ئامێدی: کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆتی "هەژماری من" دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share