تورکیا تەرمی دوو کاسبکاری کورد و دوو برینداری دایەوە دەست خانەوادەكانیان

سێ ڕۆژ پێش ئێستا کۆمەڵێک کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن سوپای تورکیاوە تەقەیان لێکرا و دوو کەسیان کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمڕۆ کوژراو و بریندارەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە ڕادەستی خانەوادەكانیان کرانەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەسوکاری سۆزدار ئەحمەدیی تەمەن 19 ساڵ و ئالیشان حەیدەریی تەمەن 16 ساڵ کە لەو هێرشەدا کوژرابوون، سەردانی پزیشکی دادوەریی جولەمێرگیان کرد لە باکووری کوردستان و  دوای پشکنین تەرمی ڕۆڵەکانیان وەرگرتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە دەروازەی سنووریی جوڵەمێرگ، سەعید دەدە، پەرلەمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ، بەڕێوبەران و ئەندامانی هەدەپەی گەڤەر و سەدان هاوڵاتی، لە ڕێوڕەسمی بەڕیکردنی تەرمەکاندا ئامادەبوون و بەرەو شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێیانکرن.

لەگەڵ ڕادەستکردنی ئەو دوو کوژرا و دوو بریندارەدا، هەشت کاسبکاری دیکەی کورد، کە لەکاتی هێرشەکەدا دەستگیرکرابوون، ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرانەوە.

ڕۆژی 20ی ئەم مانگە، لە کوێستانەکانی سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێکی کۆڵبەرانیان کردەئامانج و دوو کۆڵبەر کوژران و دوو کۆڵبەری دیکە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان و ئەو وێنانەی دوای ڕووداوەکە بڵاوکراونەتەوە دەرکەوتووە، کە سۆزدار ئەحمەدی (یەکێک لە کوژراوەکان) مانگێک پێش ئێستا ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو.

بابەتی پێشتر

پارەی جوتیاران لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

بابەتی دواتر

عومرەکارێکی هەرێم لە سعودیە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێلكە هەرزان بوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی هێلكە كە بە كارتۆن كڕین و…
Total
0
Share