نوێترین زانیاری لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم

فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ماوە.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی عەممار حەمد خەڵەف جێگری پارێزگاریی بانکی ناوەندیی لەسەرە و ئاڕاستەی سۆران عومەر کراوە، کردنەوەی بنکەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە نرخی بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی رەزامەندی دەسەڵاتیی فڕۆکەوانی عێراقی ماوە.

ماوەیەکی زۆرە لە فڕۆکەخانەکانی عێراق جگە لەو دوو فڕۆکەخانەیەی هەرێم بە نرخی بانکی ناوەندی واتە 132 هەزار دینار 100 دۆلاری ئەمریکی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.
هەر گەشتیارێک دەتوانێت تا بڕی سێ هەزار دۆلار لەو فڕۆکەخانانە بەو نرخە بکڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سلێمانی: کەمتەرخەمی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک وەزارەتی داراییە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمپانیاکانی پاککەرەوە و کۆمەڵەی موختارەکانی سلێمانی سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانییان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان و…
Total
0
Share