چۆن دەزانیت بە کافایین ژەهراوی بوویت؟

مەبەست لە ژەهراویبوون بە کافایین خواردنەوەی زیاد لە پێویستی ئەو خواردنەوانەیە کە کافایانییان تێدایە.

بەپێی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، بڕی رێگەپێدراوی خواردنەوەی کافایین 400 میلیگرامە لە رۆژێکدا، کە دەکاتە چوار بۆ پێنج کوپ قاوە، بەڵام هەندێک کەس زیادەڕەوی لەم بڕەدا دەکەن و تەنانەت هەندێک جار دەگات بەوەی لە رۆژێکدا بڕی هەزار و 200 میلیگرام کافایین بخۆنەوە، کە ئەم زیادەڕەوییە زۆرجار سەردەکێشێت بۆ ژەهراویبوون بە کافایین.
چۆن دەزانیت کەسێک بە کافایین ژەهراوی بووە؟

ئەو کەسەی بڕێكی زیاد لە پێویست قاوە دەخواتەوە و هەریەکە لە نیشانەکانی دروستبوونی دڵەڕاوکێ، زۆربوونی لێدانەکانی دڵ، تێکچوونی گەدە، سەرئێشە و رشانەوە.

پێویستە ئەو کەسەی کە هەست دەکات بە قاوە ژەهراوی بووە و هەست بە بوونی ئەو نیشانانەی سەرەوە دەکات پێویستە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکات و چارەسەری پێویست وەربگرێت، چونکە لە هەندێک حاڵەتدا رەنگە ئەو ژەهراویبونە سەربکێشێت بۆ مردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: بامێ قەڵغانێکی سروشتییە بۆ پاراستنی مێشک لە کاریگەرییەکانی قەڵەوی

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ سوودە باوەڕپێنەکراوەکانی بامێ ئاشکرادەکات، کە دەبێتە هۆی پاراستنی مێشک لە کاریگەرییە خراپەکانی قەڵەوی. توێژینەوەکە کە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: پێنج ملیار کەس بەهۆی چەورییە گۆڕاوەکانەوە مەترسیی مردنیان لەسەرە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پێنج ملیار کەس لە جیهاندا بەهۆی چەورییە زیانبەخشەکان و چەورییە گۆڕاوەکانەوە “هایدرۆجینکراوەکان” کە لە…
Total
0
Share