تەندروستیی جیهانی: دەلتا کۆرۆنا خێراتر و کوشندەترە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە مەترسیی دەلتا کۆرۆنا دەدات و ڕایگەیاند، بەراورد بە ئەلفا کە سەرەتا لە بەریتانیا دۆزرایەوە 60% بۆ 80% خێراتر دەگوازرێتەوە.

ڤایرۆسی دەلتا کۆرۆنا هاوشێوەی ئاگر لە وڵاتانی جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییش دەڵێت، مەترسییان هەیە لە بڵاوبوونەوەی خێرای زنجیرەی گۆڕاوی دەلتا کۆرۆنا، ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید – 19 بە ڕێگایەک بۆ ڕاگرتنی سەرهەڵدانی زنجیرەی نوێ دادەنێت.

تیۆدرۆس ئەدهانۆم جیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە دەڵێت، “باشترین ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید – 19)”.

وتیشی، “زۆر بەڕوونی دەڵێین زیادبوونی ژمارەی توشبووان بەمانای زیادبوونی ژمارەی زنجیرەی نوێ، لەبەرامبەردا کەمی ژمارەی توشبووان واتای کەمبوونەوەی ژمارەی زنجیرەی نوێیە”.

ناوەندی ئەوروپی بۆ چاودێریی نەخۆشییەکان ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن ڕێژەی 70%ی توشبووانی کۆرۆنا لە مانگی ئابدا جۆری دەلتا بێت، لە کۆتایی ئەو مانگەشدا بۆ 90% بەرزبێتەوە لە وڵاتانی ئەوروپادا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ڕێژەی توشبووان 10% بووە و ئێستا ڕێژەکە بۆ 35% بەرزبووەتەوە.

زنجیرەی کۆرۆنای هیندی کە بە “دەلتا” ناسراوە بەڕێژەی 40% بەهێزترە لە زنجیرەی ئەلفا کە سەرەتا لە بەریتانیا سەریهەڵدا، بەپێی توێژەرانی فەرەنسی زنجیرە نوێیەکە بەڕێژەی 50% بۆ 80% خێراتر دەگوازرێتەوە.

زنجیرەی نوێی کۆرۆنا “دەلتا” بۆ یەکمجار لە هیندستان سەریهەڵدا و لە مانگی نیساندا بڵاوبووەوە، ئێستا لانیکەم لە 85 وڵاتی جیهان بوونی هەیە بەڕێژەی جیاواز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share