بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بە پلەی رێختەر، لە گەرووی جەبەل تارق لە زەریای ئەتڵەسی لە کەناراوەکانی مەغریب روویدا.
سەنتەری بومەلەرزەزانی ئۆرۆ-دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بە پلەی رێختەر، لە گەرووی جەبەل تارق لە زەریای ئەتڵەسی لە کەناراوەکانی مەغریب روویدا.
ماڵپەڕی “هێسپرێس”ی مەغریبی لە زاری بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی جیۆفیزیا، ناسر جبور، ئەگەری روودانی هەر جۆرە تسۆنامییەک رەتدەکاتەوە.
چالاکوانان لە سۆشیاڵ میدیا باسیان لە روودانی “مینی تسۆنامی” لە ناوچەکەدا دەکرد، بەڵام لەلایەن پەیمانگای نیشتمانیی جیۆفیزیکەوە رەتکرایەوە.