ڕێکخراوەکانی هاریکاری: ئەوەی ئەفغانستان بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی پێویستییەتی خۆراک نییە

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور هۆشداریی توند لەبارەی قەیرانی هەژاری و برسێتی لە ئەفغانستان دەدات و ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا ئەفغانستان پێویستییەتی بۆ دەرچوون لەو قەیرانە ئابورییە نەختینەیە نەک خۆراک.

خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت، کێشەی گەورەی ئەفغانستان نەبوونی نەختینەیە نەک قەیرانی برسێتی، کابول پێویستی بە نەختینەیە تاوەکو ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی و داڕمان ببێتەوە.

ئێستا بەهۆی ئەوەی بانکەکان نەختینەیان تێدانییە، ڕێکخراوەکانی هاریکاری مووچەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و بەشێکی دیکە لە فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە دابیندەکەن.

لە هەفتەی ڕابردوودا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان هۆشداریی دا لەوەی “ئەفغانستان لەبەردەم کارەساتێکی مرۆییدایە”، هەروەها داڕمانی ئابوریی وڵاتەکە ئاستی توندوتیژییەکان بەرزدەکاتەوە.

خەمڵاندنەکان باس لەوە دەکەن ئابوریی ئەفغانستان لەدوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی دەسەڵاتی کردووە بەڕێژەی 40% دابەزیووە.

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور كە بارەگای سەرەکیی لە جنێفە، بۆ هاوکاریکردنی ئەفغانستان و دابینکردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە هاوکاریی دارایی بەشێوەی نەختینە دەبەنە وڵاتەکە و دەیگۆڕن بە دراوی ناوخۆیی ئەفغانستان.

لیژنەی خاچی سوور ئەم کارە بەڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی چاودێریکردنی بیانیی سەربە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەکات.

پیتەر ماوریر سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕایگەیاند، کێشەی سەرەکیی ئێستای ئەفغانستان برسێتی نییە بەڵکو نەبوونی نەختینەیە لە وڵاتەکەدا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان دابیننەکرێت.

بابەتی پێشتر

كامالا هاریس بۆ سێ كاتژمێر بووە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان

بابەتی دواتر

حەوت کۆچبەر لەکاتێکدا ویستوویانە خاڵێکی پۆلیسی سنووری یۆنان تێپەڕێنن گیانیانلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share