هاوپەیمانییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

هاوپەیمانییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا، عەبدوڵای حاجی مەحمود سەرۆکایەتی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ی ئازاری 2024، یەکەم هاوپەیمانی لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا.

هاوپەیمانیی “سەردەم”، لە لایەنەکانی پارتی رەنجدەرانی کوردستان، یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پارتی پارێزگاران پێکدێت، بڕیارە عەبدوڵای حاجی مەحمود، سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەتییەکە بکات.

بڕیارە 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنەکە بە سیستمی چواربازنەیی بەڕێوەدەچێت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کێبڕکێ لەسەر 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ئەو هەڵبژاردنەی ئەمساڵی پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ هاکان فیدان دەگاتە بەغداد

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ فڕنی سەمون داخران

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لە سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین ، بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین داخران. قائیمقامیەتی سلێمانی،…
Total
0
Share