دوای بێسەروشوێنبوونی کەسێک لە کەرکوک؛ ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوێنێوە بێسەروشوێنبوو.

برایەکەی کوژراوەکە رایگەیاند، براکەی بە مام رەحیم ناسراوە و تەمەنی 73 ساڵ بووە و شۆفێری تاکسی بووە، دوێنێ لە کاتی کاردا دەنگی نەماوە و دیارنەماوە.

برای کوژراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لە بێسەروشوێنبوونی مام رەحیم ئاگادارکرانەوە و دەستیان بە گەڕان و بەدواداچوونەکان کرد، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە چەمی گۆران دۆزرایەوە و دەرکەوت بە فیشەک کوژراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە ئێستادا تەرمی هاوڵاتییەکە لە پزیشکی دادیی کەرکوکە و کەسوکارەکەی چاوەڕوانی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی دەکەن.

هاوکات، تا ئێستا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییە کوژراوەکە نەدۆزراوەتەوە کە لەلایەن بکوژەکانەوە براوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر هونەرمەندێكی ئێرانی ئاهەنگێكی كردووە و زەوییەكی پێدراوە بەهاكەی 15 ملیۆن دۆلارە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هونەرمەندێكی ئێرانی بەناوی جەمشید خەیری موقەدەم پێشتر ئاهەنگێكی سازكردووە و زەوییەكی لە…
زیاتر ببینە

ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،…
Total
0
Share