بۆ یەکەمجار دانیمارک بڕیار دەدات ژنان بخاتە خزمەتی سەربازییەوە

مێت فرێدریکسن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک رایگەیاند، “بۆ یەکەمجارە حکومەتی بڕیاریداوە ماوەی خزمەتی سەربازی درێژبکاتەوە و ژنان بۆ ناو سوپا وەربگرێت”.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، دانیمارک پلانی هەیە ژمارەی گەنجەکانی لە ریزی سوپاکەی زیاد بکات، هەروەها ماوەی خزمەت لە چوار مانگەوە بۆ 11 مانگ درێژ بکاتەوە.

سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ئێمە خۆمان چەکدار ناکەین لەبەر ئەوەی شەڕمان دەوێت، بەڵکو دەمانەوێت خۆمان لە شەڕ بەدوور بگرین و یەکسانی جێندەری لە سوپادا پەیڕەو بکەین”.

ئێستا سوپای دانیمارک نزیکەی نۆ هەزار سەربازی پیشەیی هەیە و چوار هەزار و 700 سەربازی دیکەشی لە مەشق و راهێناندان، هاوکات دەیانەوێت 300 سەربازی دیکە وەربگرن و کۆی گشتی ئەو سەربازانەی لە مەشقدان بگەیەننە پێنج هەزار سەرباز.

بابەتی پێشتر

پولێکی پۆستەی ئەمریکی یەک سەنتی بە 5 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق راگرتنی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەتدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share