پولێکی پۆستەی ئەمریکی یەک سەنتی بە 5 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

کۆمپانیای رۆبەرت سیگل ئۆکشنز لە نیویۆرک فرۆشتنی بەنرخترین پولی پۆستەی ئەمریکی بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار رادەگەیەنێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1868 و بەهاکەی یەک سەنتە.

بڕیارە ئەو پولی پۆستەیە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا و لە زیادکردنێکی دوو رۆژەدا بۆ کۆکردنەوەی پولەکانی ویلیام ئێچ گڕۆس، کە پولێکی دەگمەنە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1868 لە شێوەی زێت گریڵە و تایبەتمەندە بە بوونی وێنەیەکی بنیامین فرانکلین، بفرۆشرێت.

ئەگەر مۆرەکە بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بفرۆشرێت، ئەوا ژمارەیەکی پێوانەیی لە فرۆشتنی پولی پۆستەی ئەمریکی لە مەزادەکاندا دەشکێنێت، بەشێوەیەک پێش پولی ئینڤێرتد جێنی دەکەوێت کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوودا بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

پولی پۆستەی گڕۆس مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە زیادکردنەکاندا و بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە ساڵی 1977 بە 90 هەزار دۆلار فرۆشرا و دواتر لە ساڵی 1986دا رۆبەرت زۆلنەر بە 418 هەزار دۆلار کڕی، لە ساڵی 1998 جارێکی دیکە بە 935 هەزار دۆلار فرۆشرایەوە.

پولی پۆستەی جۆری زێت گریڵ لە نێو ئەو پولانەدایە کە زۆرترین خواستی کۆکردنەوەیان لەسەرە، گریڵ جۆرێکە لە نیشانەیەک کە لە پولی پۆستەدا چەسپێنراوە و لە ساڵی 1867 داهێنراوە بۆ رێگریکردن لە دووبارە بەکارهێنانەوە، هاوکات زێت گریڵ کە ناوی لێنراوە نەخشی زیگزاگ، یەکێکە لە شێوە دەگمەنەکانی ئەو جۆرە پولە.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بۆ یەکەمجار دانیمارک بڕیار دەدات ژنان بخاتە خزمەتی سەربازییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت پێدەنێتە حەوتەم هەفتەیەوە کە بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، هۆکارەکانیشی بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر وزە و مەترسییەکانی هێرشی ڕوسیا…
Total
0
Share