ڤیدیۆ.. خاوەنکارێکی تورکی بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیس نەبێت کرێکارێک لە ‏سندوقەکەیدا دەگوازێتەوە

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە ئاژانسی (‏IHA‏)ی تورکی بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ‏کۆمپانیایەکی تورکی لە شاری ئەنتاڵیا، بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیسنەبێت، کرێکارێك لەناو ‏سندوقەکەیدا هەڵدەگرێت.‏

سەرەڕای ئەو کارەی خاوەن کۆمپانیاکە، ڤیدیۆی ئەو حاڵەتەی تۆمارکردووە و ‏بڵاویکردووەتەوە، بۆیە ڤیدیۆکە کاردانەوەی توندی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا.‏

ڕووداوەکە لە ناوچەی “غازی پاشا” لە ئەنتاڵیا ڕوویداوە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، ‏پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و ڤیدیۆکەی لە ئاژانسەکان و چەندین شوێن ‏سڕیوەتەوە.‏

پۆلیس بەڵێنی لێکۆڵینەوە و سزادانی خاوەنکارەکەی بە کەسوکاری ئەو کرێکارە داوە، ‏بەڵام دۆسیەکە یەکلایی نەبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی زێلکان

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند بۆ هالاند: خۆت یەکلاییبکەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share