چین دەیەوێت لە رێگای تیکتۆکەوە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا درووستبکات

چین بەنیازە پلاتفۆڕمی تیکتۆک بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ئەمریکا هەبێت.

ئەڤرێل هاینز، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، رەنگە چین پلاتفۆڕمی تیکتۆک بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2024دا هەبێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی نوێنەری دیموکراتەکان رەجا کریشنا، سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی تیکتۆک کە پارتی شیوعی دەسەڵاتداری چین بۆ کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان، هاینز وتی: ناتوانین رەتی بکەینەوە کە حزبی شیوعی چین بەکاریدەهێنێت.

کریشنا، دیموکراتێکی پلەدارە لە لیژنەی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چین.

هۆشداریی هەواڵگریی ئەمریکا چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەکاونتێکی لە تیکتۆک دروستکرد، بۆ قسەکردن لەگەڵ گەنجان و هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی وڵاتەکە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی سی، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، تیکتۆک نوێنەرایەتی هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات.

 

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات

بابەتی دواتر

چین.. تەقینەوەیەک لە دووکانێکی مریشکفرۆش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share