چین.. تەقینەوەیەک لە دووکانێکی مریشکفرۆش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە دووکانێکی تایبەت بە فرۆشتنی مریشک لە باکووری چین روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون.

میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لە کاتەکانی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی چین روویداوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گاز لە بۆرییەکەوە دزەی کردووە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و لایەنی کەم 22 کەسیش برینداربوون، جگە لەوەش ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە لە نزیکی رووداوەکە بوون سووتاون.

بابەتی پێشتر

چین دەیەوێت لە رێگای تیکتۆکەوە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا درووستبکات

بابەتی دواتر

لە ئاهەنگەکانی چوارشەممە سوری ئێران 23 کەس کوژران و نزیکەی دوو هەزاری دیکەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share