“نامەیەکی نهێنی” لە شاژنی بەریتانیاوە دەبێت 63 ساڵی دیکە بخوێندرێتەوە

ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا

شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا، نامەیەکی نهێنی بۆ هاوڵاتیانی شاری سیدنی ئوستورالی نووسیوە و داوایکردووە تا 63 ساڵی دیکە هیچ کەسێک نەیخوێنێتەوە.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ماڵی شاژنە ڤیکتۆریا لە شاری سیدنی ئوستورالیا، نامەیەکی نهێنی شاژنە ئیلیزابێس، شاژنی کۆچکردووی بەریتانیای لەخۆگرتووە، کە کۆمەڵێک زانیاریی “هەستیار”ی لەخۆگرتووە و تا ساڵی 2085 هیچ کەسێک ناتوانێت بیخوێنێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، “نامەکە لە ساڵی 1986ەوە لە تەلارەکەدا پارێزراوە، بەڵام تەنانەت ستافە تایبەتییەکەی شاژنیش نەیانتوانیوە ناوەڕۆکەكەی ببینن”.

نامەکەی شاژنە ئیلزابێس، لەناو بوتڵێکی شوشەدا هەڵگیراوە، جگە لە ڕێنماییەکانی شاژن هیچ نووسراوێکی دیکەی تێدانییە.

لە ڕێنماییەکانی نامەکەدا هاتووە، بۆ سەرۆکی شارەوانی سیدنی-ئوستورالیا، بفەرموون بە کردنەوەی ئەم نامەیە لە ڕۆژی گونجاوی خۆی لە ساڵی 2085 و بیگەیەنە بە هاوڵاتییانی شارەکە.

شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو، شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بریتانیا لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بابەتی پێشتر

جۆرەکانی ڕۆنی چێشتلێنان چین؟ زیانە تەندروستییەکانی چین و چ جۆرە ڕۆنێک بەکاربهێنین؟

بابەتی دواتر

تین هاگ کەیسی "کریستیانۆ + 9" دەبڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share