ئاڵای سوید لە بارەگای ناتۆ هەڵدەکرێت

سەربازێك ئاڵای ناتۆی هەڵگرتووە

بڕیارە 11 ی ئەم مانگە سوید بە فەرمی ببێتە ئەندامی 32_ەمینی هاوپەیمانێتی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و لە پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژیش ئاڵای وڵاتەکە لە بارەگاکەی هەڵدەکرێت.

میدیاکانی سوید بڵاویانکردەوە، هەڵکردنی ئاڵای سوید لە بارەگای ناتۆ لە سوید بە مانای بەئەندامبوونی وڵاتەکە دێت لەو رێکخراوە.

بڕیارە لە رێورەسمی بە ئەندامبوونیدا هەریەکە لە ئۆڵف کریستێرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید و میکائیل بودین فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەشداریی بکەن و واژۆ لەسەر بەئەندامبوونەکە بکەن.

دوێنێ سێشەممە هەنگاریا وەک دواهەمین وڵات واژووی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ کرد، بەمەش هیچ وڵاتێکی ئەندام نەما ڤیتۆی لەسەری هەبێت.

لە مانگی ئایاری 2022، سوید بە فەرمی داواکاری بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەشکرد، بەڵام بەهۆی ناڕازیبوونی بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە ناویشیاندا تورکیا و هەنگاریا پەسەندکردنەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دواکەوت.

بابەتی پێشتر

ناوەندە فەلەکناسییەکان باس لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەن

بابەتی دواتر

لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share