سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دوای شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکان: لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە

لەدوای ئەو شکستە گەورەیەی لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا هێنای، شیگێرو ئیشیبا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رەتیکردەوە دەستبەرداریی پۆستەکەی ببێت.

شیگێرو ئیشیبا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، رێگانادات وڵاتەکەی بکەوێتە بۆشایی دەستورییەوە و دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت.

دوێنێ یەکشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ژاپۆن بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامەکانیش پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی دەسەڵاتدار شکستێکی گەورەی هێنا و ژمارەیەکی زۆری کورسییەکانی لەدەستدا.

بەپێی یاساکانی ژاپۆن لایەنی زۆرینە دەتوانێت حکومەتی داهاتووی وڵات پێکبهێنێت، بەڵام پارتی لیبڕاڵ دیموکرات بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کورسییەکانی ناتوانێت بەبێ دروستکردنی هاوپەیمانێتی حکومەت پێکبهێنێتەوە.

شیگێرو ئیشیبا لە سەرەتای ئەم مانگە وەک سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەستبەکاربوو، ئەمەش پاش ئەوەی فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی پێشوو بەهۆی ئەو تۆمەتی گەندەڵیانەی ئاڕاستەی کرابوون دەستیلەکارکێشایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا دەیەوێت زیرەكیی دەستكرد بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران بەكاربهێنێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دەڵێت، وەزارەتەكەی كار لەسەر تاقیكردنەوەی تەكنیكەكانی زیرەكیی دەستكرد دەكات بۆ راهێنانی ئەو كارمەندانەی پۆلیس…
Total
0
Share