هیندستان.. دوای گرتنی کۆترێک بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ئەمڕۆ پۆلیس ئازادیکرد

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی پرێس تراست ئۆف هیندستان، پۆلیسی ئەو وڵاتە دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت مانگ بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ چین کۆترێکی گرت، ئەمڕۆ ئازادیکرد.

گرتنی کۆترەکە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا روویدا کاتێک لە نزیک بەندەرێکی شاری مۆمبای گیرا لە کاتێکدا دوو ئەڵقە بە قاچەکانیەوە بەسترابوو کە نووسراوێکی لەسەر بوو و گوماندەکرا بە زمانی چینی نووسرابێت.

پۆلیس گومانی لە کۆترەکە کردووە کە سیخوڕبێت و دواتر گرتویانە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئاژەڵانی بای ساکاربایان لە شاری مۆمبای کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا دەرکەوت کە کۆترەکە باڵندەیەکی پێشبڕکێیە و لە تایوان رایکردووە و خۆی گەیاندووەتە هیندستان.

دواتر بە مۆڵەتی پۆلیس کۆترەکە گواسترایەوە بۆ کۆمەڵەی چاودێری ئاژەڵانی بۆمبای و پزیشکانی ئەو کۆمەڵەیە کۆترەکەیان ئازادکرد.

پێشتریش دەسەڵاتدارانی بەشی هیندستانی کشمیر لە ساڵی 2020 کۆترێکیان ئازادکرد دوای ئەوەی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پاکستان گرتبوویان، هاوکات کۆترێکی دیکە گیرا دوای ئەوەی کە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی گواستبووەوە بۆ نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان.

بابەتی پێشتر

پلەی سەربازی 4304 ئەفسەر بەرزكرایەوە

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی هەرێم: بە وشەی ئینفاقی فیعلی دەستخراوەتە قوڕگی مووچەخۆرانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share